نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی ئەم دواییەی مەسعوود پزشکیان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و بە سیاسەتمەدارێکی کوردی ناوبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم دەباغ بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی سەفەری پزشکیان بۆ هەرێم وتی: بۆ یەکەمجار سەرۆکێکی ئێران گەشتێکی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و دواتر چووە بەسرە و نەجەف و پارێزگاکانی دیکە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران وتی: لە هەرێمی کوردستان کێشە لە نێوان زوونی زەرد و سەوز هەیە، بەڵام پزیشکیان نیشانی دا کە بۆ ئەو تۆفیر ناکات زۆر، ئەو گرنگیەی درا بە هەولێر وەک پایتەختی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زۆنی زەرد، بۆ سلێمانیش وەک بەشی سەوز هەروابوو، و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، کۆبوونەوە و نانخواردنی نیوەڕۆی لە سلێمانی ئەنجامدا.
نازم دەباغ لە درێژەدا دەشڵێت:"ئەم کارەی پزشکیان بەو مانایەیە کە هەرێمی کوردستان بە گشتی لەگەڵ هەموو پارێزگاکانیدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ ئاسایش و ئاسوودەیی ناوچەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسایش و ئاسوودەیی ئێران، بۆیە ئەم هەڵسوکەوتەی پزیشکیان کاریگەری ئەرێنییان هەیە”.
دەباغ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پزشکیان لە مەهاباد لەدایک بووە و شارەزای زمانی کوردییە و دەڵێت: "پزیشکیان کوردە و کوردی دەزانێت، لە مەهاباد لەدایک بووە؛ بۆیە دەتوانین بە شانازییەوە پزیشکیان بە کورد بزانین و ئەو کورد دەناسێت، هەست و ژیانی بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر کورد هەیە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە چەندە کورد و غەیرە کوردەکانی خۆشدەوێت.