زەهەرا کیانی نوێنەری ڤۆشۆی ژنانی ئێران لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا، یەکەمین میدالی زێڕی تاکەکەسیی ئەو لقە وەرزشییەی لە بەشی تالوودا مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دووەمین ڕۆژی ڕکابەرییەکانی بەشی تاکووی کێبەرکێی ڤۆشۆی پاڵەوانێتی ئاسیا کە بە فەرمی لە ماکائۆ بەڕێوە دەچێت، زەهرا کیانی نوێنەری ئێران لە فۆڕمی "جین‌شۆ"دا بە بەدەست‌هێنانی نمره ۹.۶۸۶، میدالی زێڕی پێبەخشرا.

ئەم میدالە هاوکات یەکەمین میدالی کاروانی ڤۆشۆی ئێران لە ڕکابەرییەکانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و یەکەمین میدالی مێژووی وەرزشی ڤۆشۆی ئێرانیشە.