بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوایی لێدوانە ئاژاوەگێرییەکانی هەندێ لایەنی ئەوووپی و پاش بەیاننامەی نەگونجاوی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا بۆ هاوڕێی ئەمریکا بە بیانووی پاگەندەی دەستێوەردانی ئێران لە ئاژاوەی ئۆکراین و سەپاندنی هەندێک گەمارۆی نوێ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەوڕۆ پێنجشەممە باڵوێزانی وڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا، هۆلەند و ئەڵمانیا لە تاران بە جودا لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی میزی ئەورووپا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کران.
لەو دانیشتنەدا، بەڕێوەبەری گشتیی میزی ئەورووپا وێڕای ئیدانەکردنی توندی کەشسازی، لێدوانەکان و هەڵوێستی ئاژاوەگێڕانەی هەندێ لایەنی ئەورووپی، ڕایگەیاند: پێداگری لە گرتنەبەری هەڵوێست و هەڵمەت لە پێناو درێژەی سیاسەتی دژبەرانەی ڕۆژئاوا دژی گەلی ئێران هەڵسەنگێندراوە و بەزوویی بەرەوڕووی وەڵامی گونجاوی کۆماری ئیسلامی دەبنەوە.
هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای ئێران هەمبەر بە شەڕی ئۆلراین، ڕاشیگەیاند: هەر وەک پێشتر جەختمان لێ کردووە، هەر جۆرە پاگەندەیەک سەبارەت بە فرۆشی مووشەکی بالیستیک بە ڕووسیا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنەڕەتدا درۆ و بیىنەمایە.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: ئەمریکا و تاقمێک لە هاوپەیمانای لە کاتێکدا باسی ئاسایش و ئاشتی دەکەن کە خۆیان چەک ڕادەستی ڕژیمی زایۆنی دەکەن و بوونەتە سەرجاوەی ئاژاوە و قەیران لە جیهاندا.