بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کە بۆ سەفەرێکی سێ ڕۆژە چووەتە عێڕاق، ئەمڕۆ سەردانی هەولێری کرد و دوای نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.
لە ئەو دیدارەدا لەسەر پرسی دوولایەنە، ئاسایشی سنوورەکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هاتوچۆی زیارەتکاران، خوێندنی خوێندکارانی هەرێم لە زانکۆکانی هەرێم و هتد باس و گفتوگۆ کرا.
ئەمە یەکەم جارە کە لە ئاستی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی هەولێر دەکرێت.