مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە گەشتێکدا گەییشتە بەغدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە یەکەم سەفەری خۆی بۆ دەرەوەی وڵات، چەند کاتژمێر پێش ئێشتا گەییشتە بەغدا.

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە شێوەی فەرمی پێشوازی لە مەسعوود پزشکیان کرد.

مەسعوود پزشکیان پێش لە دەسپێکی گەشتەکەی بۆ عێراق وتی: بە ئامانجی زیاد کردنی پێوەندی سیاسی و ئابووری و ئەمنی دەچمە عێراق.

سەید عەباس عێراقچی کە مەسعوود پزشکیان هاوڕێیەتی دەلات لە ئەو سەفەرەدا وتی بڕیار بوو ئیبراهیم ڕەئیسی ئەو سەفەرە ئەنجام بدات.

شیاوی ئاماژەیە کە سەفەرەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق سێ ڕۆژ دەخایێنێت و سەردانی هەولێر و سلێمانیش دەکات.