نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند: د.مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە سەفەرەکەیدا بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم دەباغ سەبارەت بە سەردانەکەی دوکتور مەسعوود پزشکیان بۆ ئەم عێراق وتی: هەفتەی ڕابردوو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەنداوی فارسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئاگادار کراینەوە کە سەرۆکی کۆماری ئیسلامی لە ئێران بڕیارە چوارشەما سەردانی عێراق بکات.

سبەینێ چوارشەمە سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی سەردانی ئەم وڵاتە دەکات .

نازم دەباغ ڕایگەیاند کە لەم سەفەرەشدا پزشکیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات لە بەغدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکات و چەند بەڵگەنامەیەکی هاوکاری واژۆ دەکات.

بڕیارە دوکتۆر پزشکیان لەم سەفەرەدا بچێتە هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هەندێک بەرپرسی باڵای ئەم هەرێمە کۆدەبێتەوە.

دوای پێکهاتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق ئەمە یەکەمجارە لە ئاستی سەرۆک کۆماردا، بەرپرسانی ئێرانی بچنە هەولێر.

پێشتر وەزیران بە زۆری سەردانیان کردبوو.

پێش شەهادەتی سرۆک کۆماری ئێران، ئایەتوڵا ڕەئیسی بڕیار درابوو حەوتەی داهاتووی سەردانی هەرێم بکات کە ئەوان بە ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەر شەهید بوون و سەفەرەکە نەکرا.