وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی سوپای تورکیای لە ناوچەکانی باکووری عێراق ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سپۆتنیک، وەزارەتی بەرگری تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەفسەرێکی سوپای ئەو وڵاتە لە تێکهەڵچوونی چەکداری لەگەڵ (پەکەکە) لە ناوچەی "گارە" کوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە، "ئەفسەرێکی تورکیا بە پلەی نەقیبی 1 لە تێکهەڵچوونی نێوان سەربازانی تورکیا و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە کاتی ئۆپەراسیۆنی گەڕان لە ناوچەی گارە لە باکووری عێراق کوژراوە.