بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەعد قدو پەرلەمانتاری شەبەکی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومه" بە ئاماژە بە نایاسایی و داگیرکەرانەبوونی ئامادەیی هێزەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئامادەبوونی ئەو هێزانە بە بیانووی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆتە هۆی ئاوارەیی دانیشتووانی زیاتر لە ٤٥٠ گوندی کوردنشین.
ڕاشیگەیاند: ئەنقەرە دەبێ کێشەی ناوخۆیی خۆی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچێوەی خاکی وڵاتەکەی خۆیدا یەکلا بکاتەوە و عێراق لەو کێشەیە نەگلێنێت و بەغداش پێویستە بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکیی لەگەڵ تورکیا، هێزەکانی پەکەکە لە خاکی وڵاتەکەی بکاتە دەرێ.