بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئێنتێرستینگ ئێنجێنڕینگ، توێژەرانی زانکۆی تێگزاس و ستانفۆرد سەبارەت بەم داهێنانە نوێیە ڕایانگەیاند کە ئەم ڕەنگە خۆراکییە لێکدراوەی ئاو و تارترازین، دەسکەوتی جۆراوجۆری لە بواری وێنەگرتنی پزیشکیدا دەبێ و ئاستی پەرتەوازیی تیشک لە شانی پیستدا کەم دەکاتەوە.
بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، ڕەنگی خۆراکیی باسکراو لە تاقیگە لە سەر کاژەڵە و زکی مشکەکان بەکار هێنارە و پاش بڵاوبوونەوەی خێرای ڕەنگەکە، شوێنی دیاریکراو ڕوون بۆتەوە و بەمجۆرە توێژەران هیواداران ئەم تێکنۆلۆژییە ببێتە هۆی ئاسانکاری لە خوێنگرتن لە دەمارەکان، سڕینەوەی تاتۆکان بە لەیزێر و تەنانەت پێزانین و دەرمانی پێشوەختی شێرپەنجە.
ژائۆ ئووێ مامۆستای فیزیکی زانکۆی تێگزاس و نووسەری باڵای ئەم توێژینەوە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ڕوونبوونەوەی پێست پاش بەکارهێنانی ئەم ماددەیە چەند خولەک دەخایێنێ و ئەم ڕەوتە وەک کرمێکی پێستی وایە و کاتی پێویست بۆ کاریگەریدانانی، پەیوەستە بە ئاستی خێرایی بڵاوبوونەوەی مۆلۆکولەکان لە پێستدا.