AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٨ ١٣:٤٧

شۆڕشێک بۆ پێزانینی شێرپەنجە؛

داهێنانی ڕەنگێکی خۆراکی بۆ بێڕەنگ کردنی پێست

داهێنانی ڕەنگێکی خۆراکی بۆ بێڕەنگ کردنی پێست

توێژەران ڕەنگێکی خۆراکیی لێکدراویان بەرهەم هێناوە کە پێستی مشک ڕوون دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئاسانکاری لە دۆزینەوەی دەمارەکان بۆ خوێن‌گرتن و پێزانینی شێرپەنجەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئێنتێرستینگ ئێنجێنڕینگ، توێژەرانی زانکۆی تێگزاس و ستانفۆرد سەبارەت بەم داهێنانە نوێیە ڕایانگەیاند کە ئەم ڕەنگە خۆراکییە لێکدراوەی ئاو و تارترازین، دەسکەوتی جۆراوجۆری لە بواری وێنەگرتنی پزیشکیدا دەبێ و ئاستی پەرتەوازیی تیشک لە شانی پیستدا کەم دەکاتەوە.

بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، ڕەنگی خۆراکیی باس‌کراو لە تاقیگە لە سەر کاژەڵە و زکی مشکەکان بەکار هێنارە و پاش بڵاوبوونەوەی خێرای ڕەنگەکە، شوێنی دیاری‌کراو ڕوون بۆتەوە و بەمجۆرە توێژەران هیواداران ئەم تێکنۆلۆژییە ببێتە هۆی ئاسانکاری لە خوێن‌گرتن لە دەمارەکان، سڕینەوەی تاتۆکان بە لەیزێر و تەنانەت پێزانین و دەرمانی پێشوەختی شێرپەنجە.

ژائۆ ئووێ مامۆستای فیزیکی زانکۆی تێگزاس و نووسەری باڵای ئەم توێژینەوە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ڕوون‌بوونەوەی پێست پاش بەکار‌هێنانی ئەم ماددەیە چەند خولەک دەخایێنێ و ئەم ڕەوتە وەک کرمێکی پێستی وایە و کاتی پێویست بۆ کاریگەری‌دانانی، پەیوەستە بە ئاستی خێرایی بڵاوبوونەوەی مۆلۆکولەکان لە پێستدا.

News ID 51571

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha