بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایڵز کاگینز وتەبێژی ٨ کۆمپانیای نەوتیی بیانی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تورکیا، هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاگەلی نەوتی بیانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی بۆریی هەرێم-تورکیاوە ئامادەن.
کاگینز وێڕای تۆمەتبارکردنی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بۆ چەقخستنە سەر ڕیگەی هەناردەی نەوتی هەرێم، وتیشی: ئاستی زیانی وەستاندنی هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان لە دوای مانگی مارچی ٢٠٢٣، نزیکەی ١٩ ملیارد دۆلارە.