باڵوێزی ئێران لە بەغدا وتی: بەم زووانە مەسعوود پزشکیان ، سەفەری عێراق دەکات و ڕێککەوتننامەی هاوکاری ئەمنیەتی واژۆ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کازم ئالی ئیسحاق، باڵوێزی ئێران لە بەغدا، هەواڵی دا مەسعوود پزشکیان بەم زووانە سەفەری بەغدا دەکات و لە رەوتی سەفەرەکەیدا ڕێککەوتنی هاوکاری ئەمنیەتی واژۆ دەکرێت.

ئالی ئیسحاق ڕایگەیاند سەفەری پزشکیان لە دۆخی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی غەززە و هەروەها پتەو بوونەوەی پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە لە بواری جیاوازی سیاسی ، فەرهەنگی، ئابووری و ئەمنیەتی ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو جەختی کرد عێڕاق وڵاتێکی گرینگ لە ناوچەکە دێتە ئەژمار و لە باری سیاسەتی دەرەوەدا لەلایەن پزشکیانەوە سەرەنجی زۆری دەدرێت.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە ڕۆڵی عێڕاق لە ناوبژیوانی تاران و وڵاتانی ناوچەکە ئاماژەی دا کە وڵاتەکەی هەنگاوی گرینگی لە گەڕانەوەی پێوەندی لەگەڵ عەرەبستان هەڵێناوە و هەروەها لەسەر پتەو کردنی پێوەندی لەگەڵ هەندێک وڵاتی ناوچەکە وەکوو میسر و ئوردنیش هەوڵی داوە.

ئالی ئیسحاق ڕایگەیاند کە پزشکیان لە سەفەری بۆ بەغدا ڕێککەوتننامەی ئابووری و ئەمنی واژۆ دەکات و دەچێتە زیارەتی شوێنە پیرۆزەکان و سەفەری بەسرە و هەولێریش دەکات.