بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومه" بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا لە دەیان ساڵ لەوە پێش تا ئێستا بەپێی پلانی کۆمەڵکوژیی کوردەکان و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی عێراق دەجووڵێتەوە، ڕایگەیاند: ئەوی ئێستا لە هەرێمی کوردستان ڕوو دەدا، بەرهەمی لاوازی هەولێر و ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەنقەرەیە.
فەتلاوی بە ئاماژە بەوەی کە مۆڵەتدانی هەرێمی کوردستان بە سوپای تورکیا بۆ بەزاندنی سنوورەکانی عێراق و کردنەوەی بنکەی سەربازی، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ خەڵک و دەوڵەتی بەغدا، جەختی کرد: پێشێلکردنی سەروەری و خستنە مەترسیی ئاسایشی نیشتمانی عێراق تاوانە و سزای یاسایی بەدواوەیە.