بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیروان سه‌رحه‌د، قائیمقامی دوكان به خه‌ندان-ی راگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی ئۆتۆمبێلیكی كرد كه له جۆری لاندكرۆزه و به‌ته‌واوی سووتاوه کە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە سلێمانییە، لە هێرشەکەدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئۆتۆمبێله‌كه له دوكانه‌وه به‌ره‌و خه‌له‌كان رۆیشتوه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان له هێرشه‌كه‌ش ناسنامه‌ی كه‌سێك به‌ناوی موزه‌فه‌ر حسێن خدر كه خه‌ڵكی ناحیه‌ی ناودەشت-ی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینه دۆزراوه‌ته‌وه، هاوكات دوو كوڕیشی له‌گه‌ڵیدا بوون و له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، دانیشتوی شارۆچکەی حاجیاوان.
کامەران عوسمان، ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی CPTی ئه‌مریكی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاند: "سەرجەمی قوربانییانی بۆردومانەکەی خەلەکان، سەر بە یەک خێزانن و دانیشتوی گوندی کفرەدۆڵی سەر بە قەزای حاجیاوان، موزەفەر حوسێن خدر، خەڵکی گوندی ماخۆمەزنانی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، لە قەزای پشدەر بووە، پیشەی کڕین و فرۆشتنی چەک بووە لە مەیدانی قەزای حاجیاوا.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له دو هه‌فته‌دا ئه‌وه دوه‌مین بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیایه له پارێزگای سلێمانی.