مامۆستا عەبدولسەلام محەمەدی وتی: ئەوڕۆکە یەکێک لە گرفتە جیهانییەکانی گەنجان، دەست‌نیشان ‌کردنی کەسایەتییەکی نمانەیە و ناساندنی کەسایەتی و هەڵسوکەوتی پێغەمبەر(س‌خ) گەورەترین و گونجاوترین نمانە بۆ بەرەی گەنجانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا عەبدولسەلام محەمەدی لە زانایانی سوننەی کوردستان بە ئاماژە بە پێگەی کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری تیشک و ڕەحمەت لای موسڵمانانی جیهان، ڕایگەیاند: خودا هیچکات بۆ بەخشینەوەی نیعمەتەکانی منەت ناکاتە سەر بەندەکانی، بەڵام بۆ ناردنی پێغەمبەران و بەتایبەت ڕەسووڵی خودا(س‌خ) گەلێ جار لو قورئاندا منەتی کردۆتە سەر باوەڕداران.

مامۆستا محەمەدی هەروەها جەختی لە کەسایەتیی خۆماڵیی پێغەمبەر و خۆشەویستیی لای خەڵکی کرد و وتیشی: بەوەشەوە پێغەمبەر لە ڕێنوێنی‌کردنی مرۆڤایەتیدا تینوو و بەپەلە بوون و بە دڵەڤانی و ڕەحمەتی خۆیان بەرەکەتیان بۆ هەموو عالەم بەدیاری هێنا.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە ناوهێنان و نرخاندنی پێغەمبەر لە لای خوداوە لە نوێژ، تەشەهود و بانگ و زیکرەکان وەک موعجیزەی بوونی پێغەمبەر کرد و ڕایگەیاند: باوەڕداران پێڕەوی ڕیگە و نەریت و شێوازی پێغەمبەرن و بەڕیزیان بە باشترین نمانە و سەرچاوە لەم چاخەدا دەزانن، بەتایبەت کە ئەوڕۆکە گەنجان لە بابەتی کەسایەتییەکی سەرچاوە و نمانەوە تووشی سەرگەردانی هاتوون.