بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیڤان کۆندۆف، وەزیری دەرەوەی بولگاریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، پیرۆزبایی لە سەید عەباس عێراقچی وەک وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئاماژەی بە دۆخی ئاژاوە وقەیرانی غەززە و پێویستییەکی زۆری فەلەستینیەکانی دانیشتووی ئەم ناوچە بۆ یارمەتییە مرۆییەکان کرد و زیادی کرد: ئێران پشتیوانی لە هەر ڕێککەوتنێک دەکات کە لەلایەن فەلەستینییەکان و حەماسەوە قبوڵ بکرێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و دابینکردنی بنەما بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە.