ناوەندی پێوەندییەکانی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری، ڕاپۆرتی ئەنجامی لیژنەی باڵای تاوتوێ‌کردنی هۆکارەکانی بەربوونەوەی کۆپتەری هەڵگری ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و یاوەرانی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دواڕاپۆرتی لیژنەی باڵای ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریدا هاتووە:

بە هەوڵی شەووڕۆژیی شاندێکی پێکهاتوو لە کارناسانی پسپۆڕ و پڕۆفێشناڵی لەشکەری و نیشتمانی و لێکدانەوەی وردبینانەی ڕەهەندە تەکنیکی، ئەندازیاری، ئەلەکترۆنییەکان و هەلومەرجی فڕینی کۆپتەرەکە، ئەم لێژەنەیە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە هۆکاری سەرەکیی بەربوونەوەی کۆپتەری سەرۆک کۆماری شەهید و یاوەرانی، هەلومەرجی ئاڵۆزی هەرێمی و کەشوهەوای ناوچە لە وەرزی بەهار بووە کە بۆتە هۆی سازبوونی پاڵەپەستۆیەکی چڕی تەم و مژی ڕوو لە هەڵکشان و خۆ بە قەرەی کێودا کوتانی کۆپتەرەکە.