بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دەوڵەتی ئەمریکا دەڵێت ئێستا واشنتۆن پلانێکی بۆ وونە دەرەوە لە کوردستانی سووریا نییە.

بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دەوڵەتی ئەمریکا دەڵێت ئێستا واشنتۆن پلانێکی بۆ وونە دەرەوە لە کوردستانی سووریا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆتان گولدریچ، بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریژا کە بەرپرسیارێتی لە ئەو پۆستە کۆتایی هاتووە، لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط" لە سەر درێژەی چالاکی ئەمریکا لە سووریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش جەختی کرد.

ناوبراو سەبارەت بە دەنگۆکان لەسەر چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا وتی کە ئەو دەنگۆیانەی بیستووە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا ئێستا پلانێکی بۆ چوونە دەرەوە لە سووریا نییە و لەسەر ئامانجی سەرەکی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش پێداگرە و درێژەی دەدات چونکوو ئەو بەرپرسیارێتییە کۆتایی نەهاتووە.

نوێنەری ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا هەروەها لەسەر درێژەی هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا، جەختی کرد و وتی کە ئەو بابەتە پێوەندی بە شەڕی هاوبەش لەگەڵ داعش هەیە