گفتوگۆی ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆماری ئێران لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەمین وتەدانی سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعوود پزشکیان، لە ڕێگەی میدیای نیشتمانییەوە دەستی پێکرد.

سەرۆک کۆمار لە بەرنامەی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئێمە لەسەر بنەمای کۆدەنگی نیشتمانی کابینەکەمان هەڵبژارد.

لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەوڵەت لەسەر بنەمای کۆدەنگی نەتەوەیی، سەرۆک کۆمار وتی: ئێمە چوار ئەندامی کابینەمان لە حکومەتەکەی بەڕێز ڕەئیسی هەڵبژارد، هەروەها ژمارەیەک کەسی سەربەخۆ و ڕیفۆرمخوازمان لە حکومەتەکەی بەڕێز ڕۆحانی هەڵبژارد و لەسەر بنەمای ئەوەی وتمان ، ئێمە دەمانەوێت یەکڕیزی و یەکدەنگی نیشتمانیمان هەبێت.

وتیشی: هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە هەموو تەقالایەک بدەین بۆ باشترکردنی دۆخی وڵات.

پزشکیان زیادی کرد: لەگەڵ ئەوانەی پێشتر بەرپرسیارێتیان بوو کۆبوونەوەمان کرد و کێشە و گرفتەکانمان لێکدایەوە و لە هەوڵداین بەلەبەرچاو گرتنی یەکمایەتییەکان چارەسەریان بکەین.

لەم ماوەیەدا لەگەڵ ٤٠ وڵات گفتوگۆمان کرد و ڕێککەوتنمان واژۆ کرد

پزشکیان بە ئاماژەدان بە وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی دیکە ڕوونی کردەوە: لەم ماوەیەدا لەگەڵ وەزیر و سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ٤٠ وڵات گفتوگۆمان هەبوو و ڕێککەوتنمان واژۆ کرد، بۆیە دەبێ بڵێم کە پێویستە پاکێجێکی بەرفراوان لە ڕێوشوێنەکان پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی بتوانین کێشەکانی چارەسەر بکەین.