سەرکونسوڵی ئێران لە کازان لە دیدار لەگەڵ ڕاویژکاری سەۆرک کۆماری تاتارستان سەبارەت بە هاوئاهەنگی کۆبوونەوەی بەرپرسانی بریکس کە بە بەشداری سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوە دەچێت، گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داود میرزاخانی، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کازانی ڕووسیا، لە دیدار لەگەڵ باکیرۆف گازینور، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تاتارستان، سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە و هاوئاهەنگی کۆبوونەوەی بەرپرسانی بریکس گفتوگۆی کرد.

شیاوی ئاماژەیە شازدەهەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی بریکس لە 1 بۆ 3 ی خەزەڵوەر بە بەشداری سەرۆک کۆماری ئێران و شاندی هاوڕێی لە شاری کازان لە ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.

پێشتر کۆشکی کرملین ڕایگەیاند کە مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بانگهێشت نامەیەکی لەلایەن ڕووسیاوە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوە بەرپرسانی گرووپی بریکس لە کازان وەرگرتووە.