چاوەدێری گومڕۆکەکانی کوردستان لە گەشەی 38 لەسەدی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە پێنج مانگەی یەکەمی ئەمساڵ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئومیدی ڕایگەیاند لە ئەو ماوەیەدا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گومڕۆکەکانی کوردستان بە گشتی 2 ملیۆن و 306 هەزار و 234 تۆن بە بڕی نزیک بە 2 ملیار و 613 ملیۆن و 398 هەزار دۆلار بووە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری کێشەوە 38 لەسەد و لە باری بڕی دۆلارەوە 14 لەسەد گەشەی هەبووە.

ناوبراو وتیشی لە سنوورەکانی پارێزگاوە ئەم دە جۆر کاڵایە هەناردە دەکرێت: تەماتە، تراکتۆری کشتوکاڵی، شووتی، جۆرەکانی ئایس کریم، سێو، مریشک، هێلکە، کتێب، شیری وشک و گرانۆلی پۆلی ئێتیلنی سووک.

هەروەها ڕایشیگەیاند کە ئەو کاڵاگەلە هەناردەی وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان، سووریا، تورکیا و ڕووسیا کراوە.

شیاوی ئاماژەیە ئەو بەشی چووەتە عێراق لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە دەڕوات.