لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو کارانەی ئەنجام دراون و میوانداری باشی زیارەتکارانی ئەربەعین .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "محەمەد کازم ئەلسادق"، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ستایش و سوپاسی ئەو کارانەی کرد کە ئەنجام دراون و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە هەرێمی کوردستان پێشکەشی سەردانکەرانی ئەربەعینی حوسێنی کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد: خۆشبەختانە زۆربەی سەردانکەرانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتیان کردووە، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن و میوانداریکردنی هەرێم و ئەمەش مایەی ڕەزامەندیی و،خۆشحاڵیە.

مەسرور بارزانی، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە ڕەزامەندی زیارەتکارانی ئەربەعین، ڕایگەیاند: هیوادارین بتوانین خزمەتی زیارەتکاران بکەین.