سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گفتوگۆی باش و کارامە لە نێوان ئێمە و ڕێبەری تورکمەنستاندا ئەنجام دراوە و گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێکی ستراتژیکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەوڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی دیداری بوردی محەمەد ئۆڤ و واژۆی یادداشتی ڕێککەوتنی هاوکارییەکانی ئێران و تورکمانستان، ڕایگەیاند: هیوادارم ئەم ڕێککەوتنانە ببێتە هەوێنی هاوکاری لە بوارەکانی تریشدا.

ڕێبەری نەتەوەیی تورکمانستانیش وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی بۆ پەرەسەندنی هاوکاریی نێوان دوو وڵات، ڕایگەیاند: تورکمەنستان بە هۆی پاڵپشتیی ئێران لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ بێ‌لایەنی دەربڕینی، خۆی بە قەرزداری ئێران دەزانێت.