بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیبراهیم شەبەکی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومه" وێرای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتیشی: هێزەکانی ئەسیل نەجیفی پارێزگاری پێشووی نەینەوا، ئەگەرچی لەباری چەکەمەنی و مووچەوە سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقن، بەڵام لە بنکەی زلیکان لە ناوچەی شێخانی ئەو پارێزگایەدا خەریکی ڕاهاتن لە بەر دەستی ئەفسەرانی تورکیادان.
نوێنەری پێشووی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق وێرای ڕەخنەگرتن لە بێدەنگیی دەوڵەتی فیدراڵ هەمبەر بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە، جەختی کرد: پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە پێناو بەرژەوەندییەکانیان، خوازیاری مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراقن.