بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیداری ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی چواردە لەگەڵ ڕێبەری ئێران ئێستا خەریکە بەڕێوە دەچێت.
ڕێبەری شۆڕش وێڕای ئاماژەدان بە تایبەتمەندییەکانی هەڵبژاردنی هاوکارانی دەوڵەت وتیان: ئامۆژگاریم ئەوەیە کە لە هاوکارانی گەنج و خاوان ئیمان و شۆڕشگێڕ و پابەند کەڵک وەربگرن. ئەوانەن کە دەتوانن یارمەتیدەر بدەن. ئێمە ئەم گەنجانەمان لە کەرتە جیاوازەکانی زانستی و توێژینەوە وەک ئەتۆمی، نانۆ، خانە بنەڕەتییەکان و کەرتە جۆراوجۆرەکان کە لە گرێ گەورەکانی زانستی و توێژینەوەی جیهانن، کەڵکمان وەرگرتووە و پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە.
ڕێبەری شۆڕش ڕووی لە ئەندامانی دەوڵەت کرد و وتیان: بچنە نێو خەڵک و سەفەری پارێزگاکان بکەن. گرنگی بەم قسانە مەدە کە پێتان دەڵێن پۆپۆلیست.
جەختیشیان کردەوە: یاسا و بڕیارە گرنگەکانی دەوڵەت پێویستی بە پاشکۆی دادپەروەری هەیە. پەیوەست بوون بە دادپەروەری ئەبێ، شتێکی ڕاستەقینە بێت.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران زیادیان کرد: پێویستە کارەکان بە گوێرەی یەکمایەتییەکان بێت. چارەسەرکردنی کێشەی گرانی نرخ و هەڵاوسان یەکێکە لە یەکمایەتییە بەپەلەکان.
ڕێبەری شۆڕش ڕووی لە دەوڵەتمەداران کرد و وتیان: ئەمڕۆ ئێوە لە دۆخێکدان کە دەتوانن لە پێشکەوتنی وڵات و لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتدا کاریگەر بن. پۆستی وەزارەت دەرفەتێکی وای پێبەخشیون، نیعمەتێکی ئیلاهییە، نیعمەتێکی گەورەیە بۆ مرۆڤ کە بتوانێت خزمەتی خەڵک بکات.
ڕێبەری شۆڕش بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە توانای زۆرمان هەیە لە ڕووی سەرچاوە ژێرزەمینییەکانەوە، ڕایانگەیاند: ئێمە پێگەیەکی جوگرافی ناوازەمان هەیە لەم ناوچەیەدا. ئێمە لە یەکتربڕین، یەکتربڕینی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، و باکوور و باشووردا هەڵکەوتووین. ئەمە تۆپۆگرافیەکی زۆر گرنگە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: لە ڕووی کەشوهەوا، جۆراوجۆری کەشوهەوا دەرفەتێکی زۆر گەورەیە کە لەبەردەستماندایە. لە ڕووی کەنارە درێژەکانی دەریای کراوە، ئێمە ئەم دەرفەتەمان هەیە، دوورگەکانمان، سەیرانگاکانمان، ئەمانە هەموویان دەرفەتن.
جەختیشیان لەوە کردەوە کە جۆرێک لە دەرفەتەکان دەرفەتی مرۆڤە، توانای مرۆڤایەتییە، ئیمانی گەلەکەمان، ئەو باوەڕەی کە مرۆڤەکان هەیانە، باوەڕی ئایینی و باوەڕی سیاسی، ئەمە زۆر بەنرخە، ئەمە یەکێکە لە تواناکان.
ڕێبەری شۆڕش لە درێژەی قسەکانیدا زیاتر وتیان: تواناکانی تر بریتین لە: توانا سیاسییەکانی وڵات، قووڵایی ستراتیژی ئێمە؛ ڕۆژێک هەبوو ئێران بە قاڵی و نەوت ناسرابوو، ئەمڕۆ ئێران بە زانست و پێشکەوتنی سەربازی و دەسەڵاتی ناوچەیی و قووڵایی ستراتیژی لە جیهاندا ناسراوە. ئەمە دەرفەتێکە کە لەبەردەستماندایە. توانای کاریگەری لەسەر وڵاتانی جیهان، ناوچەکە، ئەمە شتێکی بچووک نییە، شتێکی زۆر گرنگە. ئەمەش یەکێکە لە دەرفەتەکانمان.
ئاماژەشیان بە گرینگایەتی زیرەکی دەستکرد کرد لە جیهانی ئەمڕۆدا و فەرمانیان دا کە دەوڵەت و بەرپرسان بواری پێشکەوتن لە زیرەکی دەستکرد بۆ وڵات بڕەخسێنن.
جەختی لەوە کردەوە: دەبێت سەروەری یاسا لە تۆڕی کۆمەڵەتیدا هەبێت. ئەگەر تۆڕی کۆمەڵایەتیدا ببێتە یاسایی، دەبێتە دەرفەت.
ئایەتوڵا خامنەیی لە ڕاسپاردەییەک بۆ کابینەی دەوڵەتی ١٤ ڕایانگەیاند: نابێت هیواکانمان بخەینە سەر دوژمن. چاوەڕێی ڕەزامەندی دوژمن مەکەن بۆ پلانەکان. کلیلی کێشە ئابوورییەکانی وڵات لە بەرهەمهێناندایە. پرسی بەرهەمهێنان پێویستە بە جددی وەربگیرێت.