بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر هێنری بارکی، لێکۆڵەری پرسی کورد لە توێژینگەی ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوە، لە ڕەتوی کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین سەبارەت بە مافی کەمینەکان، جەختی کرد کوردەکان لە تورکیا لە ئەو دەستە کەمینەگەلەیە کە تەنانەت مافە سەرەتاییەکانیشیان پێنەدراوە.
دکتۆر بارکی بە ئاماژە بە بوونی دەیان هەزار زیندانی سیاسی و مەدەنی کورد لە تورکیا جەختی کرد هەمووی ئەمانە بەهۆی نەویستی حکومەتی تورکیا بۆ لەبەرچاوگرتنی مافی کوردەکانی ئەو وڵاتەیە.
لێکۆڵەری توێژینگەی ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوە بە ئاماژە بە بوونی هەندێک بڕیاری کاتی لە تورکیا بۆ لەبەرچاوگرتنی مافی کوردەکان وەکوو وتنەوەی وانە بە زمانی کوردی لە هەندێک زانکۆکان، وتی: هەندێک جار حکومەت بڕیار دەدات کە تەنانەت ئەو خاڵە دەگمەنانەش بۆ کوردەکان هەڵبوەشێنێتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەندامێتی تورکیا لە هەندێک ناوەندی ڕۆژاوایی وەکوو ناتۆ، وتی: پێداویستی ئەندامێتی لە ئەو ناوەندگەلە لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤە بەڵام تورکیا کەمترین گرینگایەتییەک بە مافی کوردەکان نادات.