بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیارە مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی بەغدا بکات، بەڵام وادەی سەردانەکەی هێشتا دیاری نەکراوە .
دەباغ باسی لەوەشکرد، سەرۆککۆماری ئێران لە کاتی گەیشتن بە بەغدا بڕیار دەدات کە سەردانی هەولێر دەکات یان نا.
فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی، بانگهێشتی مەسعوود پزشکیانی کرد بۆ سەردان کردنی عێراق.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ ئێران، پزشکیانی بانگهێشت کرد کە سەردانی هەولێر بکات.