بەرگی دووەمی کۆمەڵەی ٨ بەرگیی "قانوون لە پزیشکی‌دا"ی ئەبوو عەلی سینا، بە وەرگێڕانی مهپارە لاهیجانی کرایە کوردی و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مهپارە لاهیجانی وەرگێڕی بەتوانای مەهابادی پاش نزیکەی یەک ساڵ لە بڵاوکردنەوەی بەرگی یەکەمی "قانوون لە پزیشکی‌دا" لە دووتوێی ٧٥٨ لاپەڕەدا، بەرگی دووەمی ئەم بەرهەمە شازەی بەپێی وەرگێڕانی لێهاتووانەی مامۆستا هەژار بۆ سەر زمانی فارسی، وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی و لە دووتوێی ٦١١ لاپەڕە و لە قەوارەی وەزیری لە لایەن وەشەنخانەی ئاریۆحان لە تاران چاپ و بڵاو کردەوە.

"قانوون لە پزیشکی‌دا" وەک یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی پزیشکی بە زمانی عەرەبی و بە قەڵەمی "ئەبوو عەلی سینا" فیلسووفی گەورەی ئێرانی نووسراوە و لە کۆتایی دەیەی ٥٠ و سەرەتای دەیەی ٦٠ی هەتاوی لە لایەن نووسەر و وەرگێڕی لێهاتووی کورد مامۆستا هەژار کرایە فارسی و تا ئێستا ئەم بەرهەمە بۆ ١٦ زمانی جیهانی و لەوان کوردی وەرگێڕدراوەتەوە.