بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گوڵستان کۆچیغیت سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەم لە پەرلەمانی تورکیا لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا ، لەبارەی هێرشەکەی سەیدسادق کە بە کوژرانی دوو رۆژنامەنووس کۆتاییهات، گوتی"تەنانەت لە جەنگیشدا هێرش ناکرێتە سەر رۆژنامەنووس."
گوڵستان کۆچیغت ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا چەندینجار لە سلێمانی ناوچەی نیشتەجێبوونی سڤیلەکان و ئۆتۆمبێلی سڤیلەکانی بە ئامانج گرتووە و خەڵکی ئەوێ و میدیاکارانی ئەوێی کوشتووە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە".
ئەوەشی خستەڕوو کە، "ئێوە بە درۆنە چەکدارەکانتانەوە دەچنە نێو کایەی ئاسمانیی وڵاتێکی دیکە، ئەگەر لەو وڵاتە هێرش بکەنە سەر ئۆتۆمبێلە سڤیلەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سڤیلەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەتاندا رۆژنامەنووس بکوژن، ناوی ئەمە کوشتنە بێ دادگاییکردن".
رۆژی 23ی ئاب، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا لەسەر رێگەی سەرەکیی-سەید سادق - هەڵەبجە، دوو ژنە رۆژنامەوان کرانە ئامانجی درۆنەکانی تورکیا.