بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شەبەکی، نوێنەری پێشووی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە تورکیا هیچ جۆرە داواکارییەکی لە عەرەبە سوننە یان شیعەکان و تەنانەت تورکەکان لە عێڕاق بۆ چوون بۆ نەینەوا و کۆنترۆڵی بنکەی زلیکان لە ناوچەی شێخانی وەرنەگرتووە، وتی: ئەنقەرە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی داعش لە ڕێگای بنکەی زلیکان و کێوی باشیقەوە لە موسڵ دەگوازێتەوە بۆ تورکیا.
شەبەکی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بنکەی زلیکان پێکدادانە خێڵەکیەکان زیاد دەکاتەوە و سەرچاوەی هەڕەشەی ئەمنیەتی بۆ موسڵ و عێڕاقە، زیادی کرد: چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە ڕەوتی ئازاد کردنی عێڕاق بەرەو ئەو ناوچە هەڵدەهاتن و دەچوونە ئەو بنکەیە و ئەو بنکەیە بووبووە شوێنێکی ئەمن بۆ ئەوان.
ناوبراو وتیشی: سەرکردەکانی داعش ئێستا لە تورکیادان و ڕەوتی گواستنەوەی ئەوان بۆ تورکیا لە ڕێگای سنوورەکانی عێڕاق و هەروەها سووریاوە ئەنجام دەدرێت و ژمارەیەکی زۆر لە ئەوانیش لەم دواییەدا لە موسڵەوە و لە ڕێگای کێوی باشیقە و بنکەی زلیکانەوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا.