ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوبانگی هونەری خانمانی کوردستانی زۆر دووپات کراوەتەوە، لە چنینی قاڵیەوە بگرە تا کاری دەستی، جل دووری، چنین، چنینی کڵاش و ... تا هونەری چێشت لێنانی خانمانی ئەو ناوچە کە بە لێنانی چێشتی خۆماڵی و نانی خۆماڵی هونەری پیشەی دەستی و چێشت لێنانی ئەو پارێزگایە نیشان دەدەن.
ئەمساڵ لە هەندێک لە خێوەتەکاندا خانمانیش دەست بەکار بوون تا بە کردنی چێشتی خۆماڵی و کەلانە میوانداری لە زیارەتکاران بکەن.
کردنی نانی خۆماڵی لە خێوەتەکان ڕیزی زیارەتکارانی لە خێوەتەکانی کوردستان زیاد کردووەتەوە و زیارەتکاران لە ئەو سەفەرە مەعنەوییە هونەری چێشت لێنانی خانمانی ئەو پارێزگایەش دەبینن.
ئەربەعین هەلێکە بۆ نیشانی دانی ڕێزی کوردستانیەکان بە ئەهلی بەیت
بەرپرسی حەوزەی شەهید سومەیەی کامیاران ڕایگەیاند: ئەربەعین هەلێکی بەبایەخە بۆ نیشان دانی ڕێزی کوردستانییەکان بە ئەهلی بەیت و لە ئەو ڕۆژانەدا موکبە جیاوازەکان لە ئاستی شارەکانی پارێزگا هەڵکراوە.
هایدە حەیدەری زیادی کرد: خنامانی شاری کامیارانیش لە پاڵ براکان بڕیاریان داوە بەشداری لە میوانداری کردنی زیارەتکاران بکەن.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەو کارە جگە لە میوانداری لە زیارەتکاران دەبێتە هۆی ئاشنایی زیارەتکاران لەگەڵ خەڵکی پارێزگا و چێشتە خۆماڵیەکانیش کە بۆ خۆی تۆکمە کردنەوەی بەشی گەشتیاری بەدواوە دەبێت.
میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماخ
یەکێک لە خزمەتکارانی خێوەتەکانی سنووری باشماخ ڕایگەیاند: میوانداری لە زیارەتکارانی ئیمام حسێن لە خێوەتەکانی سنووری باشماخ لە خزمەتگەلێکە کە لە ئەو سنوورە ئەنجام دەدرێت.
حوجەتولئیسلام وەرهرام زیادی کرد: خێوەتەکانی ئەربەعین لە سنووری باشماخ چالاکی فەرهەنگی، هونەری، میوانداری ، نیشتەجێ کردن، ئایینی و هتد پێشکەش دەکەن.
ناوبراو وتیشی: لێنانی چێشتی گەرم و دابەش کردنی لە نێوان زیارەتکاران لە خزمەتگەلێکە کە لە سنووری باشماخ ئەنجام دەدرێت.
هەروەها وتیشی کە هەوڵ دەدەین تا خزمەتگەلێک بە زیارەتکاران بدەین تا ببێتە هۆی ئاسانکاری لە هاتوچۆیاندا.