پەیوەند عومەر ڕۆژنامەوان و چاودێری سیاسی دەڵێت: گەورەکردنی مەساحی شەڕەکە لەسەر ناوچەکە زۆر مەترسیداردەبێت، چونکە خەریتەی سیاسی ناوچەکە بەتەواوی دەگۆڕێت و پشێویەکی گەورە ڕووبەڕووی دنیا دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی_ حەلیمە مەڵایی: چەندین مانگ بە سەر دڕندەیی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و شەهید کردنی زیاتر لە چل هەزار مرۆڤی بێتاوان و بریندارکردن و ماڵوێران کردنی چەند ملیۆن کەسی غەزرە تێپەڕیوە و جیهان بەرانبەر بە ڕژێمی منداڵکوژی ئیسڕائیل بێدەنگە.

بەرەی بەرخۆدان بە سەرکردایەتی ئێران و حزبوڵای لوبنان و حەماس و یەمەن و... تا ئێستا پشتی فەلەستینییەکان بەرنەداوە.

دوای ئەوەش بە تیرۆر کردنی ئیسماعیل هەنیە لە تاران، ئێران و بەرەی بەرخۆدان ئامادەن کە لە دەرفەتێکی پلانڕێژی بۆکراودا گورزی کوشندە لە ڕژێمی زایۆنی بدەن.

سەبارەت بە دۆخی شەڕی غەزرە و ئەگەر وڵامدانەوەی ئێران هەواڵنێری مێهر کفتوگۆی لەگەڵ پەیوەند عومەر ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی کورد کردووە کە لە خوارەوە دێت:

بە لەبەرچاوگرتنی تاوان و جەنایەتی لەڕادەبەدەری ئیسڕائیل لە غەززە و دەستدرێژی کردنی بۆ سەر سووریا، لوبنان و تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە ئێران، بەڕای ئێوە ئاستی وڵامدانەوەی بەرەی ناسراو بە بەرخۆدان لە داهاتوویەکی نزیکدا چۆن دەبێت؟

بەباوەڕی من وەڵامدانەوەکە مەرج نیە ئەو شتەبێت کە خەڵک چاوەڕوانی دەکات، بەومانایەی کە بەرەی مقاوەمەت بە هێرشی سەربازی و توانای سەربازی وڵامبداتەوە، لەئێستادا چەندان ڕێگە جیاواز هەیە بۆ وەڵامدانەوە هەر لە جەنگی ساردی دەرونیەوە تادەگاتە جەنگی سایبەری، دەکرێ ئەمە لەسەر ئیسرائیل تەواو کاریگەربێت دروستکردنی چەندا نەیاری دژە دەسەڵاتی ناتەنیاهۆ لەناوەوەی ئیسرائیل کە ئەمە دەتوانێ زۆر کاریگەربێت، چونکە هیزە بەرهەڵسکارەکانی ناتەنیاهۆ فشاری گەورەیان لەئاستی ناو خۆیداهەیە، بەشێک لەوەی کە ئاگربەست ناکرێ پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ناتەنیاهۆ ڕوبەڕوی ناڕەزایەتیەکی گەورەو تەنانەت دادگاش دەکاتەوە. بۆ درێژەدان بەشەڕ ئەو نەتیجەیەی ناتەنیاهۆ و حکومەتەکەی هەندێک دوادەخات.

به لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە ئەمریکا دەیان بنکەی لە نەوچەکە؟هەیە و پاڵپشتی سەرەکی ئیسڕائیلە، لەئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ، لێکەوتەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل و یان بڵێین بەرەی بەرخۆدان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی، لەسەر ناوچەکە چییە؟ و چ کاریگەرییەکی لەسەر دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەبێت؟

باوەڕناکەم مەیدانی شەڕەکە هێند گەورەببێت و بەوشێوەیە پەرە بستێنێ،چونکە بەر لەهەموان لەبەرژەوەندی ئەمریکا نیە،گەورەکردنی مەساحی شەڕەکە لەسەر ناوچەکە زۆر مەترسیداردەبێت، چونکە خەریتەی سیاسی ناوچەکە بەتەواوی دەگۆڕێت و پشێویەکی گەورە ڕووبەڕووی دنیا دەبێتەوە، لەبەر ئەوە هەموان لەسەر ئەوەکۆکن بەدۆست و دوژمنەوە کە ئەم شەڕە بەو شێوەیە پەرە نەستێنێ چونکە لەسەر بەرژەوەندی هەموولایەکیان خراپ دەکەوێتەوە، لەئێستاشدا بەرژەوەندی دنیا بەڕێوە دەبات.

بۆ ئیسڕائیل ئەوا تاوان دەکات بەرانبەر بە گەلی بێ تاوانی فەلەستین و ژن و منداڵی غەززە کەچی هیچ حاکمێکی وڵاتانی ئیسلامی نایێنە دەنگ؟ ئەم بێدەنگیە لە چیەوە دێت؟

ڕاستیەکەی ئەوەیە وڵاتانی عەرەبی کە من خۆم دەپارێزم پێیان بڵێم وڵاتانی ئیسلامی حەز بە بوونی ئەو شەڕەدەکەن، ئەوانە هەمویان بەرژەوەندییان لەگەڵ وڵاتانی خۆر ئاوا هەیە بەگشتی و بەتایبەتیش ئەمریکا، هەستدەکەن بەرەی مقاوەمە بەتایبەتی حەماس و جیهاد لەو نزیکەوە مەترسین لەسەر ئەم پەیوەندیانە،بەمانایەکی دیکە بەرەی مقاوەمە هێزێکی ئامادەیە بۆلێدان لە بەرژەوەندی ئەو پەیوەندییە دووسەرو خراپەی کەوتۆتە نێوان ئەمریکاو وڵاتانی عەرەب، هەر بۆیە ئەوان کەمتر لەئەمریکا دژی خەڵکی فەلەستین و حەماس نین، بەڵام
بیرمان نەچێ ئەوە شێوەی ڕوانین و هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی عەرەبە نەک گەل و نەتەوەکانین، ئیدارەو ئیدامەی شەڕەکە هاوسۆزانی وڵاتانی عەرەبی دەیدەن کە تاکووئێستا غەززە نەکەوتووە.