بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: ئەمریکا ٤٠ سیستەمی بەرگری مووشەکی جۆری ئونجەری لە بنکەکانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا جێگیر کردووە.
ئەم ڕێکخراوە کە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە بە پێچەوانەی ڕاپۆرتی بەشێک لە میدیاکانی تورکیا، ئەمریکا ئەم سیستەمە بەرگرییە کورت مەودایانەی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دابین نەکردووە و هەواڵی ڕاهێنانی هێزە کوردەکانی سووریا بۆ بەکارهێنانی ئەم جۆرە لە سیستەمی بەرگری درۆیە.
به پێی ئەم ڕاپۆرته هەموو سیستمەکانی بەرگری ئۆنجەری ئەمریکی له بنکەکانی ئەو وڵاته له سووریا دابەشکراون و هێزه کانی سووریای دیموکرات ناتوانن بەرگری له خۆیان به کاریان بهێنن.