سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی مالیزیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە سەر پێویستیی یەکگرتوویی و هەنگاوی هاوئاهەنگی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و ڕاگرتنی کوشتار و جینۆساید لە غەززە کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعوود پزشکیان و سەرۆک وەزیرانی مالیزیا، "ئەنوەر ئیبراهیم"، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسەکانی ناوچەکە و شەڕی غەززە و ستەمەکانی ئیسڕائیلیان خستە بەر باس.

وێڕای پێداچوونەوە بە دوایین دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و مالزیا، پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە، بەتایبەتی دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززەیان لێکدایەوە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆکانی دوو وڵات ڕەخنەیان لە سیاسەت و کردەوەکانی ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرامبەر بە خەڵکی غەززە و پشتیوانیی میدیایی و چەکی ئەم وڵاتانە لە ڕژێمی زایۆنی بە پێچەوانەی بانگەشەی بەرگری کردن لە مافی مرۆڤ و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ئاگربەست لە غەززە کرد.

ڕێبەرانی ئێران و مالیزیا هەروەها جەختیان لە سەر پێویستیی یەکگرتوویی و هەنگاوی هاوئاهەنگی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و ڕاگرتنی کوشتار و جینۆساید لە غەززە کرد و ڕایانگەیاند کە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی هاوکاری ئیسلامی ڕێوشوێنی کاریگەرە لەم ئاراستەیەدا.