وەزیری ناوخۆی تورکیا لە دەستگیر کردنی 222 کەسی گومانلێکراو بە پێوەندی لەگەڵ پەکەکە لە ئۆپراسیۆن لە دژی ئەو گرووپە لە 36 پارێزگای تورکیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی یرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە گورز-8 کە لە 36 پارێزگای تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام درا، 222 کەسی گوماناوی دەستگیر کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئانکا، یرلی لە ئیکس نووسیویە کە لە ئۆپراسیۆنی گورز-8 کە بە هاوئاهانگی سەرۆکی گشغتی ئیدارەی ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆکی ئیتلاعات و لەلایەن پۆلیسی دژە تیرۆرەوە لە 36 پارێزگای جیاوازی تورکیا ئەنجام دراوە، 222 کەس دەستگیر کراوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو کەسانە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە چەکدارەکان و لە ژێرناوی کەسانێک کە ئەگەری هەیە لە ناوچە گوندەوارییەکان بچنە ڕیزی پەکەکەوە دەستگیر کراون.هەندێکیشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەیان بۆ پەکەکە کردووە و یان یارمەتی ئابووری ئەو گرووپەیان داوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند کە لە ئەو هەڵمەتەدا چەند چەکی بێ مۆڵەت، چەکی ڕاو، ڕێژەیەکی زۆری دراو و ئامێری دیجیتاڵی دەستی بەسەردا گیراوە.