بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر مەسعوود پزشکیان لە دیداری ئەندامانی مەکۆی نوێنەرانی کوردستان، بە جەخت لەسەر زەروورەتی پێناسە کردنەوەی دووبارەی پێگەی پارێزگای کوردستان لە ڕەوتی بەرنامەڕێزی گەشەی وڵات، سەرەنج بە دەفرایەتی و توانایی پارێزگا و جێبەجێ کردنی کارناسانەی بەڵگە گەشە بەبەکارهێنانی دەفرایەتی زانستی مامۆستایانی زانکۆ و هەڵکەوتەکان لە پێوەرەکانی کاریگەر لە گەشەی پارێزگا هێنایە ئەژمار.
سەرۆک کۆمار بەشی گەشتیاری، پیشە و کانگا و کشتوکاڵی لە دەفرایەتییەکانی پارێزگا وەسف کرد و وتی: بەکارهێنانی دەفرایەتییەکان بە شێوەی زانستی دەتوانێت زۆربەی کێشەکانی پارێزگا چارەسەر بکات.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر تایبەتمەندی جوگرافیایی و سنووری پارێزگای کوردستان وەکوو هەلێکی گەورە بۆ زاڵ بوون بەسەر گەمارۆکان و وتی: دەوڵەتی چواردەهەم پێدانی دەسەڵاتی تایبەت بە پارێزگارەکان لە پارێزگا سنوورییەکان بۆ بەهرەمەندی زیاتر لە دەفرایەتی سنوورەکانی لە بەرنامەدایە.