بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە رۆژانی ١ تا ١١ی ئەم مانگە هێزەكانیان هەشت جار لە ئاسمانەوە گورزیان لە هێزەكانی توركیا لە شوێنە جیاجیاكانی ناوچەی رۆژئاوای زاب وەشاندوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو چالاكییە ئاسمانیانەدا لانیكەم ٥ سەربازی توركیا كوژراون و ١٣ سەربازی دیكەش برینداربوون، هەروەها ٥ خێمەش لە ناوبراون و گورز لە سێ مۆڵگەش وەشێندراوە.
هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو، لە نێو بریندار و كوژراوەكاندا سێ ئەفسەری سوپای توركیا هەن.