بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئۆلاف شوڵتز، سەرۆکی ئاڵمانیا بە پێویستی زانی کە ئاستەنگەکانی بەردەم باشتربوونی پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتانی ئورووپایی لاببرێت.
دەشڵێت: کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ئەوروپا، بە ئەڵمانیاشەوە، لەسەر بنەمای دۆستایەتی و متمانەی یەکتر و ڕێزگرتن لە یەکتر کار بکات.