بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ لەسەر هاکی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترامپ و بەدەستهێنانی چەند بەڵگەیەک، وتی: ئێمە گرینگایەتی بە ئەو دەستە هەواڵانە نادەین. دەوڵەتی ئێران هیچ ئامانج و ئەنگێزەیەکی بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نییە.
ماڵپەڕی هەواڵی پۆلیتیکۆ پاگەندەی کردووە کە هەندێک ئیمەیلی وەرگرتووە لە هەژمارێکی نەناسەوە کە ژمارەیەک بەڵگەی ناوخۆیی گۆڕەپانی هەڵبژاردنی ترامپی لێبووە.
ناوەندە هەڵبژاردنەکانی ترامپ ئاماژەی داوەتە سەر ڕاپۆرتێک لە لێکۆڵەرانی مایکرۆسافت کە پاگەندەی کردبوو هاکرەکانی هاوپەیوەند بە ئێران لە مانگی جوون هەوڵیان داوە دزە بکەنە نێو هەژماری بەرپرسێکی باڵاوە لە کێبڕکێیەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا.
چونگ بە بێ پێشکەش کردنی بەڵگەیەک پاگەندەی کرد: ئێرانییەکان دەزانن کە ترامپ وەکوو چوار ساڵی یەکەمی بوونی لە کۆشکی سپی، هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئەوان ڕادەگرێت.