پزشکیان دەڵێت: ڕژێمی زایۆنیستی  تەنیا لە سێبەری پشتیوانییەکانی دەوڵەتەکانی پاگەندەکاری مافی مرۆڤە کە دەست دەداتە جینۆسایدی وا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆمار داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئیسلامی کرد کە لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی پێش بە دووبارەبوونەوەی تاوانەکانی زایۆنیستەکان دژ بە مرۆڤایەتی بگرن.

پزشکیان کردەوەی نامرۆڤانە و دزێوانەی ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنی لە هێرشی دڕندانەی شەوانە بۆ سەر قوتابخانەی پەنابەرانی فەلەستینی لە ئەلدەرج و شەهید کردنی زیاتر لە ١٠٠ پەناخواز، بە توندی ئیدانەی کرد.

پزشکیان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا لە سێبەری پشتیوانییەکانی دەوڵەتەکانی پاگەندەکاری مافی مرۆڤە کە دەست دەداتە جینۆسایدی وا.

وتیشی: حکومەت و دامودەزگاکان کە لە لایەک پێداگری لەسەر دانوستان بۆ ئاشتی و ئاگربەست دەکەن و لە لایەکی تریشەوە هیچ سنوورێک بۆ خۆیان دانانن لە پشتیوانی ئەم دەسەڵاتە دڕندەیە.