بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەحیم شمری، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێڕاق، لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلعەهد بە وتنی ئەوەی کە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی حزبی دیمۆکرات لە نەینەوا، ناوچەگەلێکی نەوتین، زیادی کرد: مەنسوور بارزانی برای بچووکی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، خەریکی پەرەپێدان بە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی خۆیەتی.
شمری بە ئاماژە بە ئەوەی کە دەزگا ئەمنییەکانی عێڕاق پێشتر یەکێک لە هێزەکانی پۆلیسیان هاوپەیوەند بە قاچاخی نەوت لەگەڵ پارتی، دەستگیر کردووە، وتی: پارتی ئێستا لەسەر مڵکی باب و باپیرانی ئێمە لە نەینەوا کۆنترۆڵیان هەیە.