بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆشیار زێباری له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" نوسیوویه‌تی: "بڕیاری دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ ڕێگری‌کردن لە بەشداریکردنی سێ لایەنی کوردی، كه بەرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن، لە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ڕاست و ژیرانەیە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و حزبانه "بوونەتە ڕژێنێکی شێرپەنجەیی لە جەستەی هەرێم و تەواوی عێراق و هۆكاری ناسەقامگیری و ئاژاوە".
به‌تۆمه‌تی نزیكیان له پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، مۆڵه‌تی كاركردنی له ته‌ڤگه‌ری ئازادی و دوو حزبی دیكه وه‌رگرته‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و سێ حزبه رێگه‌پێنه‌دراون چیتر به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.