سێ گوندی سەر بە شاری ئیلکە (بەیتولشەباب) لە پارێزگای شڕناخ لە 21 ی جوونەوە تا ئێستا لە لایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە گەمارۆ دراو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ گوندی پیرۆسا، هومکا و مەلەسا سەر بە شاری ئیلکە لە پارێزگای شڕناخ لە 21 ی جوونەوە تا ئێستا لەلایەن سوپای تورکیاوە گەمارۆ دراون و ڕێگری دەکەن لە هاتوچۆی هاووڵاتیان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دوو ڕۆژی ڕابردووەوە لە هەندێک گوندی سەر بە شاری ئیلکە و حەککاری دەستی پێکردووە و هەر درێژەی هەیە.