بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێکەوتی 14 ی خەرمانانی ساڵی 1401 یەکێک لە ئاژاوەچی و ڕێگرەکانی شاری مەریوان بە ناوی گۆران قادری ، هەوڵی دزینی خانمێکی 36 ساڵان بە ناوی شلێر ڕەسووڵی و دەستدرێژی بۆ سەر ئەو ژنە دەدات کە دوای خۆڕاگری و هەوڵی خۆڕزگارکردنی ئەو خانمە بۆ پاراستنی کەرامەتی، ئەو پیاوە لە نهۆمی دووهەمی باڵەخانەکەوە دەیخاتە خوارەوە.
ئەو خانمە گەنجە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 17 ی خەرمانان لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەست دا.
دوای تێپەڕاندنی قۆناغە یاساییەکانی دۆسیەی ئەو پرسە لە دادگا، سزای لەسێدارەدران بۆ بکوژەکەی شلێر ڕەسووڵی لە لقی دادگای سزادانی پارێزگای کوردستان دەرکرا کە ئەو سزایە لە کۆتاییدا لە دادگای پێداچوونەوەش پشت راست کرایەوە.
ئێستا پشت ڕاست کردنەوەی کۆتایی ئەو سزایە پێویستی بە دەنگی دیوانی باڵای وڵات هەیە.