بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راپۆرتی نوێی خۆیدا لە دۆخی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچە هەواڵی داوە و خەسارەکانی بەجێماو لە ئەو ئۆپراسیۆنانەی جیدی وەسف کردووە.
بە گوێرەی راپۆرتی پێنتاگۆن، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و توانایی ئەوانی لە بەرانبەر داعش لاواز کردووەتەوە چونکوو ئەوان ئێستا زیاتر بەدوای مانەوەی خۆیان و یان پارێزوانی لە بنەماڵەکانی خۆیانن.
ئەمریکا هەروەها لە ڕەخنەی کوردی سووریا لە واشنتۆن بەهۆی گوشار نەخستنە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەو سەر ئەو ناوچە هەواڵی داوە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی کوردی سووریا بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەیەکەی سنوورداریان نیگەرانکەر وەسف کردووە.
پێنتاگۆن هەروەها هۆشداریی داوە درێژەی هێرشی هۆزە عەرەبەکان بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بووەتە هۆی لاواز بوونەوەی شوێنگەی سیاسی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک.