جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هەشتەمین خولی خەڵاتی مافی مرۆڤی ئیسلامی لە تاران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم گەریب ئابادی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد و بەرپرسی ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران، بە ئاماژە بە دیاری کردنی 14 ی گەلاوێژ وەکوو ڕۆژی مافی مرۆڤی ئیسلامی و کەرامەتی مرۆیی، لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامییەوە لە ساڵی 1387، ڕایگەیاند: ڕێوڕەسمی گەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە و هەشتەمین خولی پێشکەش کردنی خەڵاتی مافی مرۆڤی ئیسلامی لە ڕۆژی یەکشەممە و بە بەشداری سەرۆکی دەسەڵاتی داد، بەرپرسانی سەربازی و ئیداری و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی دانیشتووی تاران بەڕێوە دەچێت.

غەریب ئاابدی زیادی کرد: خەڵاتی مافی مرۆڤی ئیسلامی خەڵاتێکی نێودەوڵەتییە کە پێشکەشی قوربانیانی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ و یان پاڵپشتانی مافی مرۆڤ دەکرێت.

ناوبراو سەبارەت بە ڕێوڕەسمەکەی ئەمساڵ وتی: ئێمە ئەمساڵ 42 بەربژێرمان لە 17 وڵاتەوە هەبوو کە بەشی خەڵاتی مافی مرۆڤی ئیسلامی لە کۆتاییدا 6 کەسی لە ڕیزی براوەکان و سێ کەسی لە ڕیزی ئەوانەی ڕێزیان لێ بگیردرێت هەڵبژارد.

غەریب ئابادی بابەت یخەڵاتەکەی ئەمساڵی بەرگری لە خەڵکی فەلەستین، بەرەی بەرخۆدا نو بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل ڕاگەیاند.