ڕێبەری ئێران لە دیداری سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس و ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین وتیان: ئەمڕۆ بەرزترین ئاڵای ئیسلام لە دەستی خەڵکی غەززەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیداری ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس و زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی جەهادی ئیسلامی فەلەستین، بە ڕێزگرتن لە خۆڕاگری و بەرخۆدانی کەم وێنەی خەڵکی غەززە، جەختیان کرد: ئەمڕۆ بەرزترین ئاڵای ئیسلام لە دەستی گەلی فەلەستین و خەڵکی غەززەیە و بە بەرەکەتی ئەو بەرخۆدانە بەستێنی پەرەی زیاتر لە ڕابردووی ئیسلام خۆش بووە.

ڕێبەری ئێران زیادی کرد: پەرەی ڕۆژبەڕۆژی ئیسلام لە ئێستادا نیشاندەری گەورەیی بەرخۆدانی گەلی فەلەستین و خەڵکی غەززەیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەیان دا: هۆکاری سەرەکی گەورەیی و شکۆی بەرخۆدان، خەڵکی غەززە و دانیشتووانی کەرتی ڕۆژاوان و هیوادارین گەلی فەلەستین و هێزەکانی بەرخۆدان بکەونە بەر ڕەحمەتی خوداوە.

ئیسماعیل هەنیەش لە ئەو دیدارەدا بە شرۆڤەی دوایین دۆخی مەیدانی و سیاسی لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا، وتی: دوێنێ سێسەدەمین ڕۆژی شەڕی غەززە بوو و ئێستا گەییشتووینەتە قۆناغێکی هەستیار و مێژوویی کە خەڵکی فەلەستین و هێزەکانی بەرخۆدان ئەبێ قارەمانێتی و سەرکەوتنی خۆیان سەقامگیر بکەن.

هەروەها بەڕیز زیاد نەخاڵە بە پیرۆزبایی بە بۆنەی هەڵبژاردنی پزشکیان وەکوو سەرۆک کۆمار و دەسخۆش لە هەڵوێستەکانی لە پاڵپشتی لە فەلەستین ، وتی: بەشداری هاوبەشی ڕیبەرانی حەماس و جەهادی ئیسلامی لە دیداری ئەمڕۆ نیشانەی نمانەیی لە یەکگرتوویی هێزەکانی بەرخۆدان لە فەلەستینە و بە بەرەکەتی ئەو یەکگرتوویی، هاوئاهەنگی و هاوکارییە لە نێوان بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکەش لە باشترین حاڵەتی خۆدایە.