سەرۆکی ستافی مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: 86 وڵات بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیرەزا شەریفی، جێگری کارگێڕی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و سەرۆکی ستافی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆمار، وتی: ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی خولی ١٤ی سەرۆکایەتی کۆمار لە هۆڵی گشتی مەجلیس بە ئامادەبوونی ٨٦ وڵات کە ١٠٤ شاند و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و هەروەها میوانانی ناوخۆ و نوێنەرانی گەلی ئێران، تێدا بەشدارن لە هۆڵی گشتی بەڕێوە دەچێت.

ڕاشیگەیاند کە ڕێوڕەسمی گشتی بە بەشداریی میوانان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مەجلیس دەبێت.