لە دیدار لەگەڵ زیاد نەخالە، سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشتیوانی کردن لە دۆزی ئازادی قودس بە گۆڕینی دەوڵەتەکان ناگۆڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی دیدار لەگەڵ "زیاد نەخالە"، ئەمینداری گشتیی جیهادی ئیسلامی فەلەستین کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی خولی ١٤ی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران سەفەری بۆ ئێران کردووە، ئەم کۆبوونەوەیەی وەک پەیامێکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی کە هەوڵی دروستکردنی مەودای نێوان ئێران و گروپە خۆڕاگرییەکان و بەتایبەتی برایانی فەلەستینی و جیهادی ئیسلامی دەدەن.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە هەڵوێست و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتیوانی کردن لە دۆزی داکۆکی لە ستەملێکراوان لەوان نەتەوەی فەلەستین و دۆزی ئازادی قودس بە گۆڕینی دەوڵەتەکان ناگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەش کرد کە پشتیوانی لە دۆزی نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین بەردەوام دەبێت و هیچ فاکتۆرێک ناتوانێت پشێوییەک لە ئیرادەی ئێمەدا بەم ئاراستەیە دروست بکات.