چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا پاگەندەی تورکیا لەسەر کوژرانی 5 هێزی هەسەدە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فراتی وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لەم دواییەدا پاگەندەی کردووە 5 هێزی کوردی سووریا لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە ناوچە ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فرات لە باکووری کوژراون.

بەڵام چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا کە گۆڕانکارییەکانی سووریا لە نزیکەوە چاوەدێری دەکات ئەو پاگەندەیەی وەدرۆ خستووەتەوە.

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی سووریا ڕایانگەیاندووە کە نەک پاگەندەی مێدیاکانی تورکیا لەسەر کوژرانی 5 هێزی کوردی سووریا لەلایەن سوپای تورکیاوە ناڕاستە بەڵکوو کەسێکی سڤیل و 10 چەکداری سوپای ئازادی سووریا، سەر بە تورکیا کوژراون.